٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کێشەی 327 کارمەندی گرێبەستی تەندروستیی دھۆک چارەسەر دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی، چارەسەرکردنی کێشەی کارمەندانی گرێبەستی لە کەرتی تەندروستیی دھۆک و زاخۆ ڕاگەیاند و دەڵێ، مووچەی شەش مانگیان بەسەریەکەوە بۆ خەرج دەکرێت و کێشەی مووچەیان نامێنێ.

ڕۆژان سلێڤانەیی، بڕیاردەری لیژنە تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پێشتر 327 کارمەندی تەندروستی لە سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەی گرێبەست لەسەر بودجەی پەرەپێدان دامەزراون، بەڵام دواتر کێشە بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان دروست بووە و شەش مانگە مووچەیان پێ نەدراوە، ئێمەیش لە سەرەتاوە بەدواداچوونمان بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەکانیان کردووە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و تەندروستی بەردەوام لە ھەوڵدا بووین تا کێشەیان چارەسەر بکرێت.''

بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی دەشڵێت: ''سەردانی وەزارەتی تەندروستیمان کرد و لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتەکە گەیشتنە ئەنجام و ئاستەنگی بەردەم خەرجنەکردنی مووچەی ئەو کارمەندانە چارەسەر بکرێت.''

ڕۆژان سلێڤانەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بڕیار درا بە خەرجکردنی مووچەی شەش مانگی کارمەندانی تەندروستیی دھۆک و زاخۆ، ئەوانەی پێشتر کێشەیان ھەبووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی شەش مانگی ئەو کارمەندانە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لەسەر ئەرکەکانیان و لەمەودوا کێشەی خەرجکردنی مووچەیان نامێنێ.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار