٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، بۆ یادى (48) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتى، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ خه‌بات و مێژووى یه‌كێتیى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه‌ و ڕۆڵى به‌ بیر هێنایه‌وه‌ و هیواى خواست ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هانده‌رى ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، به‌ ناوى خۆى و سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتییه‌وه‌، سوپاس و پێزانینى بۆ پیرۆزبایى و په‌یوه‌ندیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

 

هەواڵی پەیوەندیدار