پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ههولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم.
هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/6/1




