٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/5/31، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى كۆمارى توركیا.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكوومه‌تى توركیا خواست و ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ پیرۆزبایى و په‌یوه‌ندیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به ‌فه‌رمى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ‌بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت كرد.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار