فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا دەکات

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا و شاندی یاوەری کرد و، چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە (ممەد مەولود یاكوت) کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوهری کرد.
لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرھێنانی میوان، فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆگان، بهبۆنهی هەڵبژاردنەوهیان وەك سهرۆككۆمارى تورکیا کرد و، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی تورکیای دراوسێ و دۆست کرد.
کونسوڵی گشتی تورکیا سوپاسی مهكتهبی سیاسی كرد بۆ ئهم دیداره و، ھیوای خواست بتوانێت برەو بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بدات، بەتایبەتی لەو بوارانەدا کە بۆ ھەردوولا گرنگن.
دواپێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی و، بڕیاری ئەم دوایهی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و، لێكهوتهكانی و پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و، چەند پرسێکی دیکە کە جێی بایەخی ھاوبەشن، تەوەرێکی ترى دیدارەکە بوون. 31/5/2023




