پارتی پەیامی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانهوادهی خونچە کەریم و ئیبراھیم عەلی و حاجی عەبدولعەزیز دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو خونچە کەریم عەبدوڵڵا و، خانەوادەی ئیبراھیم وەستا عەلی و، خانەوادەی حاجی عەبدولعەزیز ڕەسوڵ دەکات
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خاتوو (خونچە کەریم عەبدوڵڵا)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خونچە کەریم عەبدوڵڵا)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرز و بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
_________________________
بەڕێزان خانەوادەی (ئیبراھیم وەستا عەلی)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری ڕانیە و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، خوالێخۆشبوو (ئیبڕاھیم وەستا عەلی )مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە نیشتمانپەروەر و بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
_________________________
بەڕێزان خانەوادەی (حاجی عەبدولعەزیز ڕەسوڵ)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی پارێزگای دھۆک خوالێخۆشبوو (حاجی عەبدولعەزیز ڕەسوڵ)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




