به یه‌كده‌نگیی سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییه‌كان پیلانی زیادكراوی سه‌ر پرۆژه‌بودجه‌ی عێراق له‌دژی كوردستان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه

هەولێر -KDP.info- سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بوون له‌وه‌ی قبووڵ نه‌كه‌ن له به‌غداوه غه‌در له كوردستان بكرێت و له غیابی هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌غداوه سته‌م له بودجه‌ی گه‌لی كوردستان بكرێت. بۆیه ئه‌م جاره به یه‌ك ده‌نگ سه‌رجه‌م پارته كوردییه‌كان هاوڕا بن كه ئه‌و ده‌ستكارییە‌یه له ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا كرا له‌سه‌ر بودجه هه‌ڵگیرێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌قه بنه‌ڕه‌تییه‌كه و هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیش به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و دۆخه له‌ئه‌ستۆ بگرن.
شه‌وی 25ی 5ی 2023 له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق به هاوكار و ڕێككه‌وتنی دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان واژۆیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كرد كه زیاد كرابوو بۆ پرۆژه‌بودجه‌ی 2023 و 2024 و 2025ی عێراق كه پێشووتر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر ده‌قێك ڕێككه‌وتنیان كردبوو، زیادكردنی ئه‌و خاڵانه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوو بۆ سه‌ر كوردستان كه ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرابایه به‌و شێوه‌یه بچێته په‌رله‌مان و تێ په‌ڕێنرێت، هه‌رزوو له‌لایه‌ن حزبه‌كانی كوردستانه‌وه ڕه‌تی ئه‌م گۆڕانكارییانه كرایه‌وه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش هۆشداریان دا له بابه‌تی ئه‌و ده‌ستكارییه‌وه، بۆیه كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی دروست بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م زیاده‌یه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌ڵبگیرێت و ده‌نگ بدرێت له‌سه‌ر ده‌قه كۆنه‌كه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا.
نازم هه‌ركی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌م زیاده‌یه له‌سه‌ر پرۆژەبودجه‌ی عێراق زۆر ترسناكه و ڕێگا نادرێت تیپه‌ڕێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت كوردستان ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بێت و له‌م خاڵانه‌ی كه زیاد كراوه و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له لیژنه‌ی دارایی ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه وا نیشان ده‌دات كه كوردستان وه‌ك پارێزگایه‌كه له عێراق و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستانی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ش ئه‌م زیاده‌خاڵانه وای كردووه كه كوردستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی دووله‌تبوون ببێته‌وه، هه‌روه‌ها پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش ئه‌مه خاڵێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چاوبه‌س بكه‌ن و خۆڵ بكه‌نه چاویانه‌وه تا ئه‌وه‌ی دیكه‌ن تیپەڕێت، چونكه پێیان وایه به دڵخۆشكردنی خه‌ڵك له‌سه‌ر نه‌بوونی بنه‌مای بودجه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌توانن خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه ناكرێت ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان پێشێل بكرێت و له‌ژێر ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر و ڕێككه‌وتن له‌دژی گه‌لی کوردستان به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێت، ئێستاش به خۆشحاڵییه‌وه لایه‌نه شیعه‌كان گه‌یشتوون له‌وه‌ی كه گرفت له‌به‌رده‌م خۆیان دروست نه‌كه‌ن و جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بووه.
ڕاشیگه‌یاند: لێکگه‌یشتن هه‌یه به‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له‌و هه‌وڵانه‌ی كه له كوردستان و به‌شێك له لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ تێكدانی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق بیه‌وێت سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانی خۆی بكات، ده‌بێت زال بێت به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی ده‌یانه‌وێت له به‌رده‌می دابنرێن.
هاوكات به‌ڵێن عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له نووسراوێكدا کە بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ناردووه، دەڵێت: ”سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ناوه‌ڕۆكی بودجه‌ی 2023 و 2024 و 2025 كراون، به‌ده‌رن له ده‌ستوور و پێشێلكاریی زۆر به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كراوه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی پێشووتر كراوه له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و پاشگه‌زبوونه‌وه‌شه له ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و دوای ئه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كرابوو، حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی بودجه ڕێككه‌وتنیان واژۆ كرد، كه ده‌بوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكه‌وێته ناو بودجه‌ی عێراقه‌وه، بۆیه وه‌ك حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ئه‌و پێشنیارانه‌ی ئه‌و به‌ند و مادانه‌ی تێدایه له‌ناو بودجه‌ی عێراق، كه به پێشنیاری هه‌ندێك لایه‌ن بووە، به‌داخه‌وه لایه‌نی كوردیشی تێدایه، ئێمه وه‌ك حزب ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یانه‌وێت كوردستان له‌قاڵب بده‌ن و هه‌رچی شه‌رعیه‌تی ده‌ستووریی هه‌یه لێی وه‌ربگرنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م، به ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه خۆڵ نه‌كرێتە چاویانه‌وه و بابه‌تی پاشكه‌وتی مووچه خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه و ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تێكڕا بێنه ده‌نگ و نه‌چنه ژێر باری ئه‌و ناهه‌قییه و كوردستان ده‌ستوورییه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا شه‌رعیه‌تی هه‌یه، بەڵام ده‌یانه‌وێت له ڕێگای بودجه‌وه كوردستان دووچاری شكست بكەن.
ده‌شڵێت: ده‌نا ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆكی بودجەدا هاتووه، نه‌ك حكوومه‌ت هه‌ر ناتوانێت پاشه‌كه‌وت بگێڕێته‌وه، به‌ڵكوو ناتوانێت مووچه‌ش بدات و ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان به‌و چه‌واشه‌كارییانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێ، هه‌ر كه‌سێك پشتیوانیی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه بكات، ده‌كه‌وێته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی مێژوویی و هیوادارم به‌ئاگا بێنه‌وه و به‌رگری له مافی گه‌لی كوردستان بكه‌ن، نه‌ك بچنه به‌ره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت شكست به هه‌رێمی كوردستان بهێنن.
به‌لێن عه‌بدوڵا ڕاشیگه‌یاند: سه‌نگی محه‌ك لای حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه شیعه‌كان و سوننه‌كانە كه ده‌بێت خاوه‌ندارێتی له ڕێككه‌وتنه‌كانیان بكه‌ن و تا چه‌ند ده‌چنه ژێر باری ئه‌و زوڵمه‌ی له كوردستان كراوه و خاوه‌ندارێتیی له‌و به‌رنامه بكه‌ن كه ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كردوویه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا میسداقیه‌تی لایه‌نه عەرەبیە شیعه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان به‌دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر بچنه ژێر باری ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی ئێستا بیڕوێنن، ئه‌وه سه‌رله‌به‌ری بابه‌ته‌كان كۆتایی پێ دێت و كوردستان ناچێته ژێرباری ئه‌و پیلانگێڕییە گه‌وره‌یەی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، ئه‌مه ستەمە له كوردستان ده‌كرێ.''
گوتیشی: ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌م شێوه‌ی ئێستا بیڕوێنن ئه‌وه بەرپرسیارێتیی لایه‌نه كوردییه‌كان ئەوەیە له به‌غدا و لە پرۆسه‌ی سیاسی بكشێنەوە ئه‌و شێوه و گۆڕانكارییەی لە بودجەدا هاتووە، پیلانێكی گه‌وره‌یە و حكوومه‌ت نه‌ك ناتوانێت پاشه‌كه‌وت بداتەوە، بگره ناتوانێ مووچه‌ش بدات، ئەوەی كراوە هه‌مووی به ناده‌ستووری كراوه و ده‌بێت لایه‌نه‌كانی كوردستان به یه‌كه‌وه ڕێگای تێپه‌ڕاندنی نه‌ده‌ن.
هاوكات، دڵشاد ڕه‌شید مه‌لا، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پیلانی ڕەگەزپەرست و تایفییەكانە بە پاڵپشتیی دوو ئەندامی بەناو كورد، ئەگەر پێش دەنگدان و پەسەندكردنی لەنێو هۆڵی پەرلەمان چارەسەر و ڕاست نەكرێتەوە، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی تەنگژەی قووڵی ئابووری و سیاسی دەكاتەوە و پێویسته كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه ئه‌م زیادانه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه لاببرێت و حه‌ق و مافی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كراوه جۆرێكه له فێل له‌لایه‌ك باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت ده‌كات به‌بێ ئالیه‌ت، له لایه‌كی دیكه بودجه‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه و به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و پارانه بدرێته‌وه بۆ كوردستان ده‌ینرێت كه ته‌نیا باس له مووچه‌ی مووچه‌خۆران كراوه، جگە لەوەی یەك دیناری بودجەی هەرێم لە ساڵی 2014ەوە نەدراوە كە هۆكاری سەرەكیی پاشەكەوتكردنی ناچاریی مووچە بووە، ئەم پارەنەدراوەش نەخراوەتەوە سەر بودجەی هەرێمی كوردستان، ئیتر چۆن پاشەكەوت دەدرێتەوە؟
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: به‌داخه‌وه له واژۆكردنی ئه‌م زیادانه له‌سه‌ر پرۆژه‌بودجه‌ی عێراق كه زه‌ره‌ر له كوردستان ده‌دات په‌رله‌مانتاری كورد له عێراق ده‌نگیان داوه، ئه‌مه ده‌بێت پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵویسته‌كانیان بكه‌ن.
هه‌ر له‌م باره‌وه محەمەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەو گۆڕانكارییانەی لە پرۆژەیاسای بودجەدا كراون، یاسایی و دادپەروەرانە نین، ئەو کۆبوونەوە و ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کراون بۆ کاتبەسەربردن نەبووە، لەسەر بنەمای دوژمنایەتیكردنی هەرێمی كوردستان كراون.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئێستاوە پیلانێکە دژ بە پشک و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، ئەم بابەتە بۆ ئێمە و خەڵکی کوردستانی ئاشکرا كرد كە تەنها حکوومەتەکانی عێراق کێشە نییە، بەڵکوو هەر خۆیشمان دژایەتیی بودجە و بەرژەوەندییەکانی خۆمان کردووە، ئیرادە و خۆڕاگریی خەڵكی هەرێمی کوردستان، یەكهەڵوێستی و یەكڕیزیی لایەن و پێکهاتە سیاسی و نەتەوەییەکان، تاکە وەڵامی دروست و كاریگەر دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پیلانانەی كە دژی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان دەگێڕدرێن.




