٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شەهیدان: لەبری یەکەی نیشتەجێبوون، زەوییەک بە کەسوکاری شەهیدان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەسوکاری شەهیدان، ئەوانەی سودمەند نەبوون لەبری یەکەی نیشتەجێبوون، زەوییەک بە کەسوکاری شەهیدان دەدرێت، بەڵام ئەوانەی زەویان وەرگرتووە سودمەند نابن.

عادل حەمە ساڵح  گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان هەنگاوێکی زۆر گرنگە و لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کارنامەکەیدا چەسپێندراوە کە خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لەپێشینەی کارەکان دەبێت و خزمەتەکان بەردەوام دەبێت، یەکێک لەوانە پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون لەبری زەوی بە کەسوکاری شەهیدان.''

عادل ساڵح گوتیشی: ئەوانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوون، ناوەکانیان دەکرێتە لیستێک و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و ئەوانیش فەرمانی پێ دەر دەکەن بۆ لایەنی پەیوەندیدار وەکوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی و داد و کشتوکاڵ و شەهیدان و دەستەی وەبەرهێنان ڕادەسپێرێت بۆ ئەو بابەتە، بەڵام ئەوەی زەویی وەرگرتووە سوودمەند نابێت، بۆیە ئەو کەسوکاری شەهیدانەی سوودمەند نەبوون ئەوان سوودمەند دەبن.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار