پارتی پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانهوادهی فەتاح یاخیانی و سورەیا ئاغای غەفوری دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی فەتاح ڕەسوڵ ساڵح و خانەوادەی خوالێخۆشبوو سورەیا ئاغای غەفوری دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی (فەتاح ڕەسوڵ ساڵح)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فەتاح ڕەسوڵ ساڵح) کوڕی شەھید (ڕەسوڵ یاخیانی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە کوردپەروەر و بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
_________________________
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سورەیا ئاغای غەفوری)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سورەیا ئاغای غەفوری) خوشکی شەھیدان (عەلی و بەھمەن ئاغای غەفوری) و دایکی شەھید (بۆکان حاجی ڕەزا)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی بنەماڵەکەتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




