٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساسان عەونی ڕەزامەندی دا لەسەر زیاتر له‌ چوار ملیار دینار بۆ سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕی چوار و ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج دەكرێت.

بەگوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی.

گوژمەكە بریتییە لە چوار ملیار و 644 ملیۆن و 637 هەزار دینار، لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بۆ جێبەجێكردنی 14 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی دەبێت.

پڕۆژەكان پێكهاتوون لە بواری كردنەوەی شەقام و كۆنكرێتكردن و دروستكردن و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ، گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوكردنی شەقامەكان، دابینكردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری تانجەڕۆ، لەگەڵ چەند بوارێكی تری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگی زۆر بە خزمەتگوزاریی شارەكان دەدات بەبێ‌ جیاكاری، لە ماوەی رابردووش دەیان پڕۆژەی جۆراوجۆری لەو شارە جێبەجێ كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار