به‌غدا...لقی پێنج یادی شۆڕشی مه‌زنی گوڵان ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info-بە بۆنەی یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز، لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتی بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاهەنگێکی تایبەتیان ساز کرد، کە تێیدا جێگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لێپرسراوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کادیر و لایەنگرانی پارتی بەشداری بوون.
ئه‌مڕۆ بە سەرپەرشتی دكتۆرە ئەشواق جاف ئەندامى كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و، بە ئامادەبوونی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و، فارس عیسا لێپرسراوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و، كارگێر و ئەندامانی لق و ژمارەیەکی زۆر لە کادیر و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی، بە بۆنەی یادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان، ئاهەنگێکی گەورە لە هۆڵی شەهید "لەیلا قاسم"ی لقی پێنجی به‌غدا سازكرا.
سه‌ره‌تا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کرایەوە، كه وێنه‌كانی گوزارشتی لە دەستپێكی ڕۆژەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی مەزنی گوڵان و، ده‌ستكه‌وت و داستانه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی دەکرد.
دواتر ئاهەنگەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێ‌کرد، پاشان دکتۆرە ئەشواق جاف به‌رپرسی لقی پێنچی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد، کە تێیدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و، تیشكی خسته‌سه‌ر ڕۆژانی سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی شکۆمەندی گوڵانی مه‌زن، ئەوەش بە ڕابەرایەتی باوکی ڕۆحی "بارزانی نەمر" و، شەهیدی نەمر "ئیدریس بارزانی" و، جەنابی سەرۆک "مەسعوود بارزانی" و پێشمەرگە چاونەترسەكانی، هاوکات ره‌وشی كوردستان له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه، كه پێویستییه‌كی ئه‌و قوناغه مێژووییه و خه‌باتی گه‌لی كورد بوو.
جاف ئاماژەی بەوەدا، ڕاپەڕینی جەماوەری ساڵی 1991 و دامەزراندنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و، هەموو ئەو دەستکەوتە ئەمنی و سیاسی و شارستانیانەی، کە بۆ گەلەکەمان بە دەست هاتوون، درێژه‌پێده‌ری به‌رهه‌می شۆڕشی گۆڵان بوون، كه هەرێمی کوردستانیان کردە ژمارەیەکی گرینگ لەنێو هاوکێشە ناوخۆیی و هەرێمییەکاندا.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه دكتۆر " شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، په‌یڤێكی پێشکه‌ش کرد و، کە ستایشی قوربانیدان و تێکۆشانی پێشمەرگه و گەلی کوردستانی له شۆڕشی شکۆمەندی گوڵان کرد، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، له‌و کاتەی کە نائومێدی باڵی به‌سه‌ر کوردستاندا كێشابوو، ئەوەش لە ئەنجامی ڕێککەوتنی خیانه‌تكاری جەزائیر، شۆڕشی گۆڵان، گه‌شبوون و ئومێدێكی زۆری له نێو دڵی كوردستانیان دروستكرده‌وه و، کاریگەرییەکی زۆریشی لەسەر گەڕاندنه‌وه‌ی متمانەی خه‌ڵكی كوردستانی بە دوای خۆیدا هێنا، هەروەها په‌یامێكیش بوو به دژومنان، كه رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد، له خه‌بات و به‌رخودان به‌رده‌وام ده‌بن تا به ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان.
دواتر لە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان و، داستانە قارەمانەکانی پێشمەرگە چاونەترسه‌كان پێشكەش كرا، هه‌روه‌ها چەند پارچە هه‌ڵبه‌ستێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڵبه‌ستڤانانه‌وه بۆ شكۆمەندی ئەو یادە خوێندرانه‌وه.
-
-




