٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی کۆمسیۆن بۆ KDP: لە ئێستادا کار لەسەر دوو خاڵ دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەموو بەشەکانمان راسپاردووە بۆ ئەوەی ھەر یەکەو لای خۆی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن ئەنجامبدات و ھەرکاتێک کارەکانیان ئەنجامدا ئەوکات کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، چونکە پێویستە کە کۆبوونەوە دەکرێت شتێکمان لە بەردەستدا ھەبێت وەکو پلانی کارکردن.

ھەندرێن محەمەد ساڵح، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ئێستادا ئێمە کار لەسەر دوو خاڵ دەکەین، یەکەم بەشەکانمان راسپاردووە ھەر یەکێک لای خۆی پلانی کارکردنی تایبەت بەخۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە کار بکرێت، دووەمیش خەمڵاندنێک بکرێت کە چەند بوودجەمان پێویستە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، کە بەپێی خەمڵاندنی ئێمە پێویستمان بە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار ھەیە، بەڵام حکوومەت ئامادەیی دەربڕیووە ھاوکار دەبێت و بوودجەشمان بۆ دابین دەکات".

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەوانەی باسی ئەنجامدانی کۆبوونەوە دەکەن بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت پێویستە شتێکت لەبەردەست ھەبێت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی لەبارەوە ئەنجامبدرێت، بۆیە پێویستە ئامادەکاریەکان بکرێت و پلانی کارکردن دابنرێت ئەوکات کۆبوونەوە بکرێت، بەڵام ئێمە ئامادەکاریەکانی خۆمان دەستپێکردووە و بەرەوامیش دەبین".

ھەندرێن محەمەد جەختیش دەکاتەوە: "نووسراومان بۆ ھەموو لایەنەکان کردووە بۆ ئەوەی ھاوکارمان بن لەھەموو ڕوویەکەوە و ئێمەش بەردەوام دەبین لەکاری خۆمان و ئامادەکاریەکان، چونکە کاتێکی باشمان لەبەردەست ھەیە و دەتوانین ئامادەکاری زۆر باش ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆی بکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار