٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لایەنە تورکمانەکان پشتگیریی خۆیان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- دوای ئەوەی لە لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری لە پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق کرا و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی، لایەنە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند کە دژی ئەو گۆڕانکاریانەن لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا کراون و پشتگیریی خۆیشیان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و لایەنە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند: ''ئێمە وەک پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان و، وەک پێکهاتەیەکی سەرەکیی ئەم هەرێمە و بەشێک لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بەشدارین لە شانازی و دەستکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کورستان و هاوخەمی کۆژانی دانیشتووان و پێکهاتەکانی کوردستان و قەوارەی هەرێمین، بۆیە ڕادەگەیەنین بە هەموو شێوەیەک وەک لە پێشتر پشتگیریی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقمان کرد، ئێستاش ئێمە نیگەرانین لەو هەوڵە خراپانەی بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەدرێت.''

لە بەیاننامەی پارتە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستاندا ئەوەش هاتووە: دووپاتی دەکەینەوە دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەتەواوی پشتگیریی بەیاننامەکە دەکەین.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار