٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

(ساریا رەمەزان كوڕانی) كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمر، لە دوای 47 ساڵ گەڕان بە دوای باوك و خزم و كەسی بە كوردستان شاد دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info


سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
لاپەڕەكانی كاروانی شۆڕش و رێبازی كوردایەتی پڕن لە داستان و بیروەری  قۆناغەكانی تێكۆشان و خۆڕاگری، كە مێژووی 12 ساڵەی ئاوارەیی بارزانیی نەمرو هەڤاڵانی لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران بەشێك لەو بەهاو سەروەریانە لە خۆدەگرێ‌، لایەنێك لە بیروەرییەكانی ئەو رۆژانە ئەوەیە كە زۆربەی هەڤاڵان لەو غەریبیەدا  ژیانی هاوسەریان پێكهێناوەو دوای گەڕانەوەش هەندێ‌ لەو ئافرەتانەی بونەتە هاوسەری هەڤاڵانی بارزانیی نەمر لەوێ‌ ماونەتەوەو ئێستا لە سایەی ئازادی كوردستان خۆیان یان مناڵەكانیان سەردانی خزم و ناسیاوەكانیان دەكەن. (ساریا رەمەزان  حاجی  كوڕانی) یەكێكە لەو ئافرەتانەی كە لەگەڵ دایكی دەمێنیتەوەو باوكی خوالێخۆشبووی لەگەڵ (بارزانیی نەمر) و هەڤاڵەكانی دەگەڕێتەوە كوردستان. باوكی تیكۆشەڕی خوالێخۆشبوو رەمەزان پێشمەرگەی شۆڕشی دووەمی بارزان و بەرگری لە كوردستان لە مەهاباد و چوونی بۆ سۆڤیەت و پێشمەرگەی شۆڕشگێڕی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، لە  ساڵی 1992  لە كۆمەڵگای شاخولان سەربە پارێزگای هەولێر  كۆچی دوای كردووە، ئەم ئافرەتە سەربوردەی خۆ دەگێڕێتەوە كە پڕ لە دەردەسەری بووە  دوای (47) ساڵ گەڕان بە دوای باوكی چۆن هاتووەتە كوردستان. و بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2005 گەڕاتەوە كوردستان بۆ مەبەستە  سەردانی ناحیەی بەحركەم كرد كە چووینە ماڵی غازی ئامۆزای بە سەردان چووبوویە ناو كەسۆكاری، بە جلوبەرگی كوردیەوە پێشوازی لێ‌ كردین، خۆم پێ‌ ناسان و سڵاو و رێزی رۆژنامەی خەباتم پیِ راگەیاند، ئەویش وێڕای سوپاس كردین.. بە پێویستمانزانی لە نزیكەوە ئەم ئافرەتە بەڕێزە بناسین و  ئاشنای خوێنەرانی ئازیزی بكەین.. ئەم خانمە چەندین وێنەی لای خۆی پاراستبوو كە زۆر سەبری پێ‌ دەهات.. كەوتینە پرسیاركردن و بە سوپاسەوە بەڕێز پێشمەرگەی دێرینی كوردستان (ئیبراهیم تیلی و د.ڤیان ) پرسیارو وەڵامەكان لە توركی و روسی بۆ وەردەگێڕاینە سەر زمانی كوردی..
•    لە سەرەتا داوامان لێی كرد باسی ژیانی خۆی بكات؟
من (ساریا رەمەزان حاجی كوڕانی)م ،كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمرم كە دوای ئەوە بابم لەگەڵ هەڤاڵانی هاتبوونە ئەو وڵاتەو دوای دابەش بوونیان بەسەر ناوچەكان و گوندەكانی دوورنشین لە ئوزبەگستان، خانەوادەی دایكی من كە ئەوەكات بە هۆی شەڕی نێوان ئەڵمانیا و روسیا بنەماڵەكەیان نەفی كرابوون و دوای هاتنە تاشكەند، باوكم دەرس دەخوێنت و لەساڵی 1956 هاوسەری ژیانی لە گەڵ دایكم  زەینەب پێكهینا و من لە ساڵی 1958 لە ئوزبەگستان دایكبوومە و كاتی باوكم گەڕاێتەوە تەمەنم 1 ساڵ بوو. من زانكۆی ئابووریم تەواو كردوووە ولە زانكۆی پەرستاری 18 ساڵ خزمت بە وڵاتی سۆڤیەت كردووە.ژیانم زۆر بە سەخت گوزەراندووە نازانم دایكم بە چ هۆیەك نەگەڕایتەوە كوردستان لە گەڵ باوكم هەرچەندە من تا تەمەنی 17 ساڵی ئەو چیروكەم نەدەزانی؟ بۆ من زۆر بوویە پرسیار دەبی باوكم كێ بێت و زۆر بە دایكم دەگوت هەر بۆمنی نەگێرایەوە و هەتا 10 ساڵی تەمەنم لە دایكم جیا بوومە كە دایكم بووە هاوسەری كەسی تر من دوای لە ئوكرانیا لای پوڕە خۆشكی دایكم  ژیان بردە سەر هەرچەندە زۆر ناخۆش بوو ژیانی ئەو كات...
•    لە كاتی گێرانەوەی ئەوەمایان پرسی پاشان گوت زانی تۆ كچی كوردیكی كە گەیشتەیە ئاواتەكانت، (ساریا) دەگریا پاشی گوتی:
دوای تەمەنم بووە 17 ساڵ هەرچەندە پورەكەم فاتیما چیرۆك و سەرهاتی باوكم بۆمنی گێرایەوە و پاشان چوومە تاشكەند و لە دایكم پرسی بەراست من كچی كیمە؟ باوكم چی بەسەر هاتوو، دوای دایكم دوای 17 ساڵ تەمەنم هەموو سەرهاتی بۆمن گێرایەوە كە باوكم مرۆڤێكی ئازادیخواز بوو لە گەڵ ژەنەراڵ مستەفا بارزانی و 500 لەمرۆڤەكانی رێگای سەخت و دوژاریان لە پێناو مافەكانی كورد هەڵبژاردوو و لە ساڵی 1947 پەنایان هێنابوو ئەوان زمانیان نەدەزانی و شارەزا نەبوون، ئێمە ئەوانمان ناناسی و لە گەڵمان لە ناو باخەكان ئیشیان دەكرد، ئێمە زۆر هاوكاری ئەوانمان كرد منیش باوكی تۆ كە مرۆڤێكی بەرەحم و مرۆڤ دوست و خۆشەویست بوو بۆیە بوینە خۆشەویستی یەكترو لە ساڵی 1956 بووینە هاوسەری، هەرچەندە ژیانی ئەوان 3 ساڵ پێكهەوە بووین  باوكی تۆ هەموو سەرهاتی خۆی بۆ من باس كرد، باوكت تۆی زۆر خۆش دەویست هەموو جار تۆی لە باوەشی دەكردو بە خۆی ناوی تۆی دانا، باوكت بە رۆژ ئیشی دەكردو بەشەویش دەیخوێند پاشان ئەو وێنەیە باوكم نیشانی من دا و من نەمدەزانی كە بەراستی ئەو كەسەدەبێت باوكی من بێت ئەری بەراست باوكم ماوە یانە یان زیندووە و من زۆر گریام كە من وەكی هەموو كەسێك باوكم هەیە و  دایكم  پاش 17 ساڵ بە من گوت: باوكت كوردە.. ئەو رۆژەی كە باوكم گەڕابوەوە زۆر بە خەم و دڵگرانیەوە لە یەكتر جودا بوونەتەوەو لەو كاتەشدا منی لە باوەشی خۆی گرتوە.. دوای بیستنی ئەم بەسەرهاتە زانیم كە باوكم مرۆڤێكی شۆڕشگێڕ بووەو هاتووە بۆ ئێرە لەگەڵ هەڤاڵەكانی بە سەرۆكایەتی رێبەری ئازادیخواز مەلا مستەفا بارزانی، من زۆر دەگریام و بەراستی ئاواتم بوو رۆژێك بچمە لای باوكم، بەهەرحاڵ بەردەوام سۆراخی باوكم دەكرد،  ئەوەیە كە زۆرم سەبرم پێ‌ دەهات و لە بەرامبەر ئەو وێنانە وا هزرم دەكرد كە لە لای ئەوانم؟
•    لە درێژە قسەكانیدا (ساریا رەمەزا) باسی چۆنییەتی دۆزینەوەی خزم و كەسی لە كوردستان كردو گوتی:
لە ساڵی (1976) بە هۆی  چەند كەسێك كە من لە ئوكرانیا لە یەك زانكۆیەكانی پەرستار بووم خزمەتم دەكرد و بوومە خێزانی شەوكت كە مرۆڤێكی باش بوو ئەویش هاوكاری منی دەكرد بۆ دوزینەوەی كەسوكارم  ماوەیەك پێ‌ چوو لەئەو زانكۆیە كە كارم دەكرد كوردیكی رۆژهەڵات لەوی دەخوێنت  كە خەلكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو كە هاتبوو دەیخوێنت ئەویش زانیاری هەبوو لە سەر مێژووی كورد بەڵام زانیاری تەواو نەبوو و من چەند جار لە بەرنامەی چاوران بن كە لە یەكێك كانالەی ئوكرانیا بوو من زۆر زانیاریم وەرگرت  دوای زانیم كە باوكم كۆچی دوایی كرد كە زۆر پێ‌ دڵگەران بووم  و هەروەها كاك دەرویش زۆر هاوكار من بوو و لە رێگای دایكە نایلە ئافرەتی روسی خێزانی یەكێك لە هەڤاڵانی بارزانیی نەمر بەسەردان هاتبوو ئوكرانیا توانیم لەكەسوكارم بدوزمەوە ئەوە بوو لە ساڵی 2005 بوو كە برام وەجدی بۆ یەكەم جار لە كوردستان تلفونی بۆمن كرد كەسێك لە گەڵ دا كە بە زمانی روسی  قسەكانی وەردەگیرا لەگەڵ كەسوكارم قسەم كردو زۆر خۆشحاڵ بووم كە گوێم لە ئاخاوتەكانی ئەوان بوو، لەگەڵ براكەم وەجدی  و خوشكم نوریام قسەم كرد،  تەنها دەگریام نەمدەزانی چ بكەم و دەمگوت دەبی ئەوە خەون بێت یان واقع ئەوانیش بە منیان گوت ئێمە زۆر بە دوای تۆ گەڕاوین. بەمشێوەیە ئێمە لە پەیوەندی بووین وەجدی برام زۆر هاوكاری منی كرد، كەسێكی زۆر مرۆڤ دوست بوون.
•    دوایی لە ئاخەوتنەكانی بەردەوام بوو (ساریا) كە دوای 47ساڵ گەراێتەوە كوردستان؟
بەراستی من بە هاوسەرم گوت من دەچمە وڵاتی خۆم كوردستان، هەرچەندە كەسوكارم زۆر هاوكاری و ئاسانكاریان بۆمن كردبوو زۆر شتیان بۆ من كردەوە لە رووی فیزا و پاسپۆرت، كە هاتم بۆ كوردستان تا فرۆكەخانە هاوسەرو كچەكانم و نەوەكانم لەگەڵم بون، لە  13/4/2005 دوای 47 ساڵ دابڕان و غوربەت لە دوورە وڵات لە زاخۆ لە لای كەس و كارم و برام وەجدی و خوشكم و ‌وئامۆزاكانم  بە گەرمی پێشوازیان لە من كرد، هەمان شەو هاتینە  شاخولان ماڵی برام وەجدی  و بەیانی چوومە  سەر  گوری باوكم لە شاخوڵان و زۆر دەگریام و بە باوكم گوت بەلی من كچی تۆمە و بنەماڵەكەم هەموو سەرهاتی تۆیان بۆ من گێرایەوە كە پێشمەرگە و فەرماندەیەكی قارەمان بووی و كەسێك هەردەم نزیك بارزانیی نەمر بووە و هەمیشە ئامادەی كوردایەتی بووە و هەروەها وەسیەت كردەبوو كە كچی خۆتی لە سۆڤیەتی بدوزیەوە بەلی باوكە گیان ئەوە من كە چەندەها ساڵ چاوەران بووم هەر نەهاتی دوای من بەڵام من گەڕامەوە لای تۆدوایی زانیم كە  ئەم كوردستانە ئازادە خەبات و ماندوو بوونی باوكم و رابەری كوردستان بارزانیی نەمرو هەڤاڵانی و خۆراگری پێشمەرگەكان و خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی كوردستان. دواتر لە گەڵ خزم و كەسم چوومە سەر مەزاری بارزانیی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندووە  و پاشان سەردانی خزم و كەسوكارەكانم دەكەم و زۆر شوێنی كوردستان بەسەردەكەمەوە رزان.  هەرەەها چوومە لای جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم پێشوازی لە من كرد و بە هاتنەوەی من زۆر خۆشحاڵ بوو پاشان ئەویش مێژووی خەباتی باوكمی هەمووی بۆمن باس كرد كە چەند خۆراگر و كوردپەروەربووە و كە ژیانی بۆ كوردایەتی هەڵبژاردەبوو من زۆر خۆشحاڵم كە بەراستی جەنابی سەرۆك بارزانی وەك باوكی هەردەم خەبات بۆ یەكریزی و تەبایی كوردستان خەبات دەكات. كە چوومە سۆڤیەت هەموو بەسەرهاتم بۆدایك و هاوسەرم و كچە كانم گێرایەوە كە خەڵ:ی كوردستان بەراستی میهربان و بەرەحم و هەمیشە حەزیان لە ئاشتیە.

•    لێمان پرسی  تۆ كە جلوبەرگی كوردیت لەبەر كردووە  هەست بەچی دەكەی؟ (ساریا) گوتی:
هەست بە دڵخۆشی دەكەم، هەست دەكەم كچێكی كوردم، ئەو جلوبەرگانە مێژووی كوردستانە و حەقی خۆمە شانازی بە خۆم و مێژووی كوردستان بكەم خۆزگە دەخوازم كە 47ساڵ پێش ئێستا من لە كوردستان بوومایە.. من زۆر لە مێژووی بارزانیی نەمرم دەزانی، چونكە دایكم بۆمنی باس كردبوو و من  ناوی باوكم لە كتێبەكەی سەرۆك مسعود بارزانیی دیت كە بۆ من بووە مایەی خۆشحاڵ بوونە و زانێم كە ئەم كوردستانە بە خەبات بەدەست هاتووە.
•    لە كۆتاییدا دەتەوێت چی بڵێیت؟
زۆر سوپاسی تۆی بەرێز و رۆژنامەی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم كە بە سەرهاتی ئێمە دەنووسن و بە خەڵكی كوردستانی رادەگەیەنن. هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
تیبینی: ئەم بابەتە لەژمارەی(4279) رۆژنامەی خەبات لە (14-3-2013) بڵاوبویتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار