هیوا گه‌یلانی: پارتیمان هەموو کاتێك بڕوای تەواوی هەیە بە دیموکراسیەت و پڕۆسەی هەڵبژاردن

ئه‌ورووپا –KDP.info- له درێژه‌ی زنجیره وێبیناره‌كانی هەفتانەی لقی 6ی ئه‌ورووپای پارتی دیموكراتی كوردستاندا، وێبینارێكی تایبه‌ت بۆ هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێک خرا له‌ژێر ناونیشانی (ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی بۆ كوردستانێكی هه‌میشه به‌هێز).
هیوا گه‌یلانی له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان درێژترین ماوه‌ی حوكمڕانیی خۆماڵیی ئێمه‌یه به هه‌موو خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانییه‌وه و ئه‌م قه‌واره‌یه له هاوكێشه عێراقی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا حیسابی بۆ كراوه و توانیومانە په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ چین و ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی دروست بکەین.
ناوبراو گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین ڕه‌هه‌نده‌وه له‌ژێر چاودێریدایه، وه‌ك په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی، پرسی شه‌فافیه‌ت و چاكسازی و بوونی ئه‌منیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان و پاراستنی مافی مرۆڤ. گوتیشی ئێمه دیدگایه‌كی سه‌رده‌میانه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌و مافانه و پارتیمان هەموو کاتێك بڕوای تەواوی هەیە بە دیموکراسیەت و پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە، ئەمەش لە بڕوای پارتیمانەوە دێت کە دەبێت ئیراده‌ی گه‌ل سه‌نگی مه‌حه‌كی سیسته‌می سیاسیی كوردستان بێت.
هیوا گه‌یلانی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رده‌م به‌پرسیارێتی مێژووییدایه و هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆك بارزانی له 11ی ئه‌م مانگه‌دا له مەڕاسیمی کردنەوەی یادگه‌ی نیشتمانیی بارزانی بانگه‌وازی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد بۆ یه‌كڕیزیی نیشتمانی.
گوتیشی: "بارزان هەمیشە لانكه‌ی بیری نه‌ته‌وایه‌تی بووه و كوردستانیبوون كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی بارزانی بووه و ئه‌گه‌ر بیری نه‌ته‌وایه‌تی له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا له‌لای خانی و حاجی قادری كۆییه‌وه باس كرابێ، ئه‌وه ئه‌م بیره نه‌ته‌وایه‌تییه له بارزانه‌وه پراكتیزه كراوه و چرۆی كردووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رجه‌م كوردستان."
هیوا گه‌یلانی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان به حوكمی قەبارەی سیاسیی خۆی و ئه‌و به‌رپرسیارێتیه مێژووییه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی به‌رده‌وام ئاماده‌ی نه‌رمینواندن بووه له‌پێناو یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی كورد و یەکدەنگیی گەلەکەمان و دوایین بانگه‌وازی سه‌رۆك بارزانی نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ئێمه زۆر جار له ماف و بەرژەوەندی حزبی و خۆمان خۆش بووینە و ته‌نازولمان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر كردووه بۆ ئەوەی به‌رژه‌وه‌ندییە گشتی و نیشتمانییەکانی هه‌رێمی كوردستان و دەسکەوتەکانمان بپارێزین.
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنیش هیوا گه‌یلانی گوتی: "ئێمه پێمان وا بووه كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن گوتیان نه‌خێر ده‌بێت چوار بازنه بێت و ئێمه‌ش قبووڵمان كرد ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و یه‌كڕیزیی سیاسی و بۆ ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە بکرێت. له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن دیسان نه‌رمیمان نواندووه. هاوکات بە لایەنەکانی ترمان گوتووە ئێوە سه‌رپرشك بن له تۆماری ده‌نگده‌رانی كوردستان و تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق، كامیانتان پێ باشه با ئه‌وه بێت و ئێمه كێشه‌مان نییه."
سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كان، هیوا گه‌یلانی گوتی: تاكه خاڵ كه ناكۆك بووین له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌ن له‌سه‌ری، پرسی مافی پێكهاته‌كان بووه و پێمان وا بووه كه مافی ئه‌و پێكهاتانه هه‌رگیز ناكرێ سه‌ودای سیاسی و حزبیی پێوه بكرێت.
گوتیشی: هەڵوێستی پارتیمان ڕوونە کەوا پێکهاتەکان ته‌نها خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن لەسەر چۆنیەتیی بەشداریکردن له پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا و نابێت هیچ لایەنێك لەجیاتی ئەوان بڕیار بدات.
ناوبراو گوتیشی: پاراستنی ئاسایشی گشتی و تاكەکان له ئه‌وله‌ویه‌تی كاری پارتی دیموكراتی كوردستاندایه و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه جددیه‌تی ته‌واومان هه‌یه و پێمان وایه ناكرێت هیچ لایه‌نێك بۆ ته‌سفیەی حیساباتی خۆیان، پرسی ئاسایشی گشتیی كوردستان بخەنه مه‌ترسییه‌وه و ده‌ست بۆ هه‌ندێك كرده‌وه به‌رن كه ئەمن و ئاسایشی هەرێم بخەنە ژێر مەترسی و ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان ناشیرین بكەن.
هیوا گەیلانی هه‌روه‌ها گوتی: له دیدگای سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كوردستان هه‌مووی وەك یه‌كه و پارتیمان موساوەمه له‌سه‌ر پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و مافی پێكهاته‌كان و مافی گشتی خه‌ڵك ناكه‌ین.
گوتیشی: باوه‌ڕمان به خۆمان و جه‌ماوه‌ری خۆمان هه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و پێمان وایه كه خه‌ڵك جارێکی تر متمانه‌مان پێ ده‌داته‌وه.
سه‌لاح جه‌لال




