٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: هەفتەی داهاتوو دەست بە ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن لە وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە، هەفتەی داهاتوو دەست بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

هندرێن محەمەد ساڵح، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن لە وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین و دەست بە چاڵاکی و ئامادەکارییەکان دەکەین و پێویستە هەموو لایەنەکانیش هاوکار بن و پشتگیری لە کۆمسیۆن بکەن، بۆیە پێویست بە سوێندخواردن نابێت و تەنها ئەو دوو ئەندامە نوێیە لەبەردەم ئەنجوومەنی دادوەری سوێندی یاسایی دەخۆن و ئەنجوومەنی دادوەری کاتی سوێندخواردنیان بۆ دیاری دەکات.''

هندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی؛ "ئێستا هیچ بەربەستێکی یاسایی لەبەردەم ئێمە نەما و دەست بە ئامادەکارییەکانی خۆمان دەکەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.''

پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی خۆی ساز کرد و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی کارا کردەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار