٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئه‌م تەوەرانه‌ تاوتوێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە و دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری رێکخستنەوەی دارایی گشتی و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێن، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 - 2025.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەرەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ـی ئایاری 2023ـی تایبەت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی دەکرێت.

خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار