٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە موحسین دزەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مەحمود کانەبی ئاغا دزەیی ئامۆزای. 

سەرۆکی حکومەت ، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، موحسین دزەیی ،سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار