٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر ڕەشاد ئاکرەیی: کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ دەستکەوتێکی گەورەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ -KDP.info- ڕاگری کۆلیژی پەروەردە لە ئاکرێ گوتی، کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی زۆر گەورەیە و دەتوانرێت لەو ڕێگەیەوە هەنگاوی زۆر باش لە هەموو بوارەکاندا بنرێت، بە جۆرێک داوا بکرێت ئاکرێ ببێتە ئیدارەیەکی سەربەخۆ و جگە لەوەش، دەتوانرێت کۆلیژی نوێ و بەشی نوێش لە ئاکرێ و بەردەڕەش بکرێنەوە.

دکتۆر ڕەشاد ئاکرەیی، ڕاگری کۆلیژی پەروەردە لە ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕاگەیاندنی کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی گەورەیە و کاریگەریی زۆر ئەرێنیی دەبێت لەسەر ناوچەکە بەگشتی، چونکە بوونی زانکۆ لە هەر ناوچەیەک دەبێتە هۆی گەشە لە هەموو بوارەکانی زانستی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، بۆیە ئەوە هەنگاوێکی گرنگ بوو و دەبێتە دەرفەتێک داوای ئەوە بکرێت ئاکرێ ببێتە ئیدارەی سەربەخۆ.

دکتۆر ڕەشاد ئاکرەیی گوتیشی: ئەگەر بووینە زانکۆ گومانی تێدا نییە پلانی خۆمان دەبێت و دەسەڵاتمان دەبێت، کە بەشی زانستی بەپێی خواست و بازاڕی کار بکرێنەوە، چونکە خواست لەسەر کردنەوەی بەشەکانی زانستەکان و دەروونزانی و پەروەردەی تایبەت، ئەمانە پێویستن بۆ ناوچەکە، بۆیە ئەگەر بوو زانکۆ ئەوکات توانامان دەبێت دەتوانی ئەو بەشانە پێشنیار بکرێت کە بەشی دیکە و کۆلیژی دیکە بکرێنەوە، چونکە لە کۆلیژی ئێمە هەشت بەش لەخۆ دەگرێت کە سێ هەزار قوتابی لە خۆ دەگرێت، بۆیە پێشنیار دەکەین کۆلیژی ئێمە ببێتە دوو کۆلیژ و بەپێی داخوازییەکان کۆلیژی پەروەردەی بنیات بکرێتەوە و زۆر کۆلیژی دیکە بکرێنەوە.

ئاکرەیی باسی لەوەش کرد: قەزای بەردەڕەشیش ناوچەیەکی گرنگە و پێویستە لەوێش کۆلیژێک بکرێتەوە کە زۆر گرنگە کۆلیژی کشتوکاڵ بێت کە ئەو دەڤەرە بە کشتوکاڵ بەناوبانگە و کۆلیژی پەروەردە بکرێتەوە، بۆیە کردنەوەی کۆلیژ لە بەردەڕەشیش زۆر گرنگە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار