وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەربارەی ئاوارەکانی شنگال بەڵێنەکەی نەبردە سەر
__2023_05_22_h17m53s2__ER.jpg)
شنگال _KDP.info_ بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەکان لە دهۆک ئاشکرای کرد، بە بڕیاری حکوومەتی عێراق هەر خێزانێک بگەڕێتەوە بۆ سەر ماڵی خۆی ملیۆنێک و 500 هەزار دیناری پێ دەدرێت، بەڵام وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هیچ هاوکارییەکی ئەو ئاوارانەی شنگال ناکات کە گەڕاونەتەوە.
پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەکان لە دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە هەر خێزانێک ملیۆنێک و 500 هەزار دیناری پێ بدرێت، بەڵام وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەو بڕیارە لە شنگال جێبەجێ ناکات و تا ئێستا یەک خێزانیش لەوانەی گەڕاونەتەوە سوودمەند نەبوون، لە کاتێکدا ئاوارەکانی ئەنبار ئەو بڕە پارەیان پێ دراوە کە خەڵکی شنگال ئەوەی بەسەری هاتووە بەسەر هیچ کەسێک نەهاتووە."
پیر دەیان جەعفەر گوتیشی: "نزیکەی 600 خێزانی شنگال ناویان تۆمار کردووە بۆ گەڕانەوە، بەڵام خەڵک تەنها ناو تۆمار دەکەن و ناگەڕێنەوە و تا ئێستا 25 خێزاب لەو خێزانانە لە گەڕانەوە پەشیمان بوونەتەوە، چونکە دۆخی شنگال باش نییە و قەرەبووش ناکرێنەوە، ئێمەش ڕێگە لە هیچ کەسێک ناگرین بگەڕێتەوە و خەڵک ئازادە لە گەڕانەوە."
بڵند ئیبراهیم




