٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار ژمارەک پرۆژە لە کەلەکچی لە واری جێبەجێ کردندان

سەرچاوە: KDP.info

کەلەکچی_ KDP.info_ بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی گوتی، لە سنووری ناحیەی کەلەکچی کۆمەڵێک پرۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێن، لە چەند بواری جیاجیادان، کە دروستکردنی ڕێگای گوندەکان و دروستکردنی قوتابخانە و چاککردنی کۆڵانەکان و دروستکردنی هۆڵێکی پرسەیە و زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

هەڤاڵ محەمەد شەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمساڵ لە ناحیەی کەلەکچی کۆمەڵێک پرۆژە لە واری جێبەجێکردندان کە کۆمەڵێک پرۆژەی جواروجۆرن لە چەند بوارێکی جیاجیادان، پرۆژەکان زۆر پێویست و گرنگن و خزمەتێکی باشی خەڵکی کەلەکچی و گوندەکان دەکەن."

هەڤاڵ محەمەد شەریف گوتیشی: "لەو پرۆژانە ڕێگای حەوت گوند قیرتاو دەکرێت بە گوژمەی ملیارێک و 300 ملیۆن دینار و قوتابخانەیەکی 18پۆلی بە گوژمەی ملیارێک و 100ملیۆن دینار لەناو کەلەکچی دروست دەکرێت و چەند پرۆژەیەکیش لە بواری شارەوانی جێبەجێ دەکرێن کە چاککردنی کۆڵانەکانە و ئەویش بە گوژمەی 900 ملیۆن دینارە و لە گوندێکیش هۆڵێکی پرسە دروست دەکرێت بە گوژمەی نزیکەی 100ملیۆن دینارە، بۆیە پرۆژەی دیکەشمان دەبێت و لە داهاتوودا جێبەجێدەکرێن "

 


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار