٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھندرێن محەمەد ساڵح: دەست بە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی کۆمسیۆنی ڕاپرسی و ھەڵبژاردن ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ گەیشتنی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دەست بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن.

ھندرێن محەمەد ساڵح ، سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پێدانەوەی دەسەڵات بە کۆمسیۆنی ڕاپرسی و ھەڵبژاردن بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکاری بکات بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن ھەنگاوێکی زۆر باش بوو، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان توانیی ئەو متمانەیە بداتەوە بە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دەرچوو، چاوەڕێین بڕیارەکە بگاتە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی."

سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "لەگەڵ گەیشتنی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بۆ ئێمە یەکسەر دەست بە کۆبوونەوە دەکەین و خشتەی کردارەکان بۆ ھەموو ھاوبەشەکانمان رادەیەگەنین تا دەست بە کارەکانی خۆمان بکەینەوە وەک کۆمسیۆن."

ھندرێن محەمەد ساڵح  ڕوونی کردەوە: "دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی کوردستان و پەلە دەکەین لە بەڕێوەچوونی ڕێکارەکان، چونکە دەمانەوێ لایەنەکانیش لەگەڵ ھەنگاوەکانی کۆمسیۆن ئامادەکاریی خۆیان بکەن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار