د عومه‌ر نووره‌دینی: بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ڕه‌وایه‌تی نوێ به سیسته‌می سیاسیی كوردستان ده‌دا

هه‌ولێر -KDP.info- پسپۆڕێكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێی وایه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به هیچ شێوه‌یك نابێ دوا بخرێ و ڕێگریی بۆ دروست بكرێت، چونكه ئه‌مە سیسته‌می سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیار، هه‌روه‌ها پێی وایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان جگه له‌وه‌ی كه ویستێكی گه‌لی و ناوخۆیی كوردستانه، ئه‌وه بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان خواستێكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه و ده‌بێ جێبەجێ بکرێت.
دكتۆر عومه‌ر نووره‌دینی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئاشكرایه یه‌كێك له پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می سیاسیی دیموكراتی، بریتییه له ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه، سه‌ره‌كیترین ئامرازیش بۆ ئه‌م سیسته‌مه و جێگیركردنی بریتییه له بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده و ویستی گه‌ل، بۆیه بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندیی به مسۆگه‌ركردن و شه‌رعیه‌تەوە هەیە و له ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل سه‌رچاوه‌ی گرتووە بۆ حوكمڕانیه‌تی و بۆ پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، بۆیه دواخستنی هه‌ڵبژاردن و پشتكردن و فه‌رامۆشكردنی هه‌ڵبژاردن، واته پشتكردن له‌و پره‌نسیپه‌ی كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاته، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ی سیسته‌می دیموكراسییه كه بریتییه له ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه.''
دكتۆر عومه‌ر نووره‌دینی هه‌روه‌ها گوتی: "به‌پێی سیسته‌می یاسایی، به‌تایبه‌تیش یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه سروشتێكی ده‌ستووریی هه‌یه، ده‌بێ دوای چوار ساڵ له خولی په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردن بکرێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، بۆیه پشتكردن له هه‌ڵبژاردن و فه‌رامۆشكردنی له ڕاستیدا پابه‌ند نه‌بوونه به یاسای هه‌ڵبژاردن و پشتكردنه له یاسا، كه ئه‌مه دیسان له سیسته‌می سیاسی و دیموكراسیدا، هه‌ڵگری ئیشكالیه‌تی گه‌وره و جۆرێك له مه‌ترسییشه، له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت ئاگامان له‌وه بێت كه پرسی بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژردن و نوێكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جگه له‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕووی دیموكراسیه‌ت و فره‌حزبی و ئازادی سیاسی و مومارسه‌كردنی مافی هاووڵاتیان پرسێكی چه‌ند گرنگه، ئه‌وه ڕه‌هه‌ندێكی ده‌ره‌كییشی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه له ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992 تا ئێستا، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی به‌هێز كردووه بریتی بووه له‌وه‌ی كه له دوورگه‌یه‌كی پڕ له ئاژاوه و پڕ له توندوتیژی و پێكدادانی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، جوگرافیایه‌ك هه‌یه، قه‌واره‌یه‌كی سیاسی هه‌یه، كه بریتییه له قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، بایه‌خی داوه به دیموكراسی و به هه‌ڵبژاردن، به دامه‌زراوەی جۆراوجۆر، بۆیه پشتكردن له هه‌ڵبژاردن و فه‌رامۆشكردنی بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و پرسیاری له‌سه‌ر دروست ده‌كات.''
دكتۆر نووره‌دینی هه‌روه‌ها گوتیشی: "ده‌بێت ئاگامان له‌وه بێت كه بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن هه‌ر داواكارییه‌كی گه‌لی و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ نییه كه به داخه‌وه به‌شێكیان له‌و حزب و لایه‌نه سیاسییانه ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه هه‌ڵبژاردن دوا بكه‌وێ، به‌ڵكوو داواكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیشه، ده‌وڵه‌تانی وه‌كوو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، یه‌كییه‌تیی ئه‌ورووپا و له سه‌روویانه‌وه ڕێكخراوێكی جیهانیی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕێگای نوێنه‌ری خۆیه‌وه له عێراق هه‌میشه داوای ئه‌وه‌ی كردووه پێویسته له هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بکرێت و له دواین دیداری خۆیدا، پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، تەئكیدی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بن به ئه‌و ڕۆژه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردن دیاری كراوه، كه‌واته هه‌ڵبژاردن داوایه‌كی ڕێكخراوی جیهانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و ده‌بێ بایه‌خیش به‌مه بدرێت و هه‌وڵ بدرێت كه وڵامدانه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م داواكارییه هه‌بێت.''




