٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ: چوار بەنداوی نوێ لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاشکرای کرد، لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی نوێ لە ھەرێمی کوردستان و دەشڵێت، دروستکردنی ئەو بەنداوانە کاریگەرییان لەسەر کەرتی ئاو دەبێت.

کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی نوێ لە ھەرێمی کوردستان و بە دروستکردنیان کاریگەریی لەسەر کەرتی ئاو دەبێت لە ھەرێمی کوردستان، ئەوە جگە لە سوودەکانی دیکەی بەنداو بۆ خەڵکی کوردستان.''

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: "وەزارەت کار لەسەر بەنداوەکان دەکات و ھەندێ بەنداومان ھەیە 90%ی کارەکانی تەواو بووە و خەریکی تەواوکردنیانین بۆ ئەوەی بکەونە کار، چونکە دەبێتە ھۆی بووژانەوەی کەرتی ئاو لە ھەرێمی کوردستان.''

کەریم سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''ئەو بەنداوانەی کاریان لەسەر دەکرێت ساڵانی ڕابردوو کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن و دوێنێش وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن دەربارەی دروستکردنی بەنداو و گرینگیدان بە کەرتی ئاو.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار