٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجات ئامێدی: ئێستا لە کوردستان کۆمسیۆنێکی کارا ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، ئێستا کۆمسیۆنێکی کارا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و دەشڵێ، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ بەڕێوە چووە.

نەجات ئامێدی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان یاسایی بووە و بە ئامادەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ بەڕێوە چوو و تێیدا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان کارا کرایەوە، چونکە خرایە دەنگدان و بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن کارا کرایەوە.''

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەتوانێت کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە ببات و دوو ئەندامی نوێ بۆ کۆمسیۆن ھەڵبژێردران و کۆمسیۆنی پێشووش کارا کرایەوە.''

نەجات ئامێدی ڕوونیشی کردەوە: ''دوای ئاڵۆزییەکەی ئەم بەیانیەی پەرلەمان ئێستا ڕەوشەکە ئاسایی بووەتەوە و تۆپەکە لە گۆڕەپانی کۆمسیۆنە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن بکات بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار