وه‌زیری ناوخۆ واژۆی به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی كرد

هه‌ولێر-KDP.info- له ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی، به‌و سنووره‌ی ئێستا هه‌یه‌تی، ڕاگه‌یاند.
به‌پێی به‌یانی ژماره 9ی ساڵی 2023ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به واژۆی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌شێكدا ئاماژه به‌وه كراوه، "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 6ی ساڵی 2009 و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، بڕیارمان دا به:
یه‌كه‌م: هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای قوشته‌په، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به هه‌مان سنووری ئێستای ناحیه‌ی قوشته‌په. ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی 10/5/2023 و كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.





