٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکرات جەخت لەم کارە دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسیی و هەڵبژاردنی نێوخۆی هەرێم کرد.

لە ژێر رۆشنایی دەستپێشخەری سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە، د.پشتیوان سادق و عەلی حسێن و جەعفەر ئیمنکی، سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان کرد و، لەلایەن عەبدوڵا حاجی مەحموود جێگری پارتەکە و، بەشێک لە سەرکردایەتییان لە شاری هەولێر پێشوازی کران.

جێی باسە، لە میانەی سەردانەکەدا، وێڕای تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و، پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، جەختیش لە یەکڕیزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار