پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی چەند لایەنێکی تورکمانی شاری هەولێریان کرد

هەولێر-KDP.info-شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسیی و هەڵبژاردنی نێوخۆی هەرێم سەردانی چەند لایەنێکی تورکمانی شاری هەولێر کرد.
لە ژێر رۆشنایی دەستپێشخەری سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی بهرپرسی دەستەی کارگێڕی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە، د.پشتیوان سادق و عەلی حسێن و جەعفەر ئیمنکی، سەردانی چەند لایەنێکی تورکمانی شاری هەولێریان کرد.
جێی باسە، لە میانەی سەردان و دیدارەکاندا، بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و، پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، جەختیشیان لەسەر یەکڕیزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان کرایەوە.




