٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاتژمێر 11 پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم پرسە کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی، پێشوازی لە شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن، کە تێیدا پرسی یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی، سەبارەت بە پرسی یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

جێی باسە، ئەم کۆبووەوەش درێژکراوەی کۆبوونەوەی پێشووی هەردوو شاندە، کە لە سلێمانی و لەسەر دەستپێشخەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی هات، ئەویش لە میانەی کردنەوەی یادگای بارزانی نەمر، کە تێیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت پارتی و یەکێتی کرد، کە یەکڕیز بن و خاڵە ناکۆکییەکانیان بە گفتوگۆ چارە بکەن.

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار