٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەترسی لەسەر ڕووخانی قشڵی ئاکرێ نەما

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری شوێنەواری ئاکرێ گوتی، لە ماوەی ڕابردوو  مەترسیی ڕووخانی قشڵی کۆنی ئاکرێ هەبوو، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی بۆ دابین کردین و دەست بە نۆژەنکردنەوەی کرا و ئێستا مەترسیی ڕووخان لەسەر قشڵەکە نەماوە و بڕیارە بە شێوەیەکی باش نۆژەن بکرێتەوە و دواتریش بکرێتە شوێنێکی شوێنەواریی گەشتیاری.

هیوا شیمال، بەڕێوەبەری شوێنەواری ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: نۆژەنکردنەوەی قشڵی ئاکرێ هەنگاوی باشی بڕیوە و لەگەڵ ڕێکخراوی یونسکۆ کاری خۆمان کردووە بۆ ماوەی 40 ڕۆژ و ئەو قۆناغەی کارکردنمان تەواو بوو، ئێستا دەرخستەمان کردووە بۆ ئەوەی قۆناغێکی دیکەی نۆژەنکردنەوە دەست پێ بکەین، چونکە پێشتر مەترسیی ڕووخان لەسەر قشڵە هەبوو ئێستا بەهۆی نۆژەنکردنەوە ئەو مەترسییەی لەسەر نەما.

هیوا شیمال گوتیشی: ئێستا نزیکەی 50%ی نۆژەن کراوەتەوەو لە سەرەتا دەرخستەمان بۆ نۆژەنکردنەوە بە ملیارێک و 200 ملیۆن دینار بەرز کردەوە، بەڵام بودجەکە بە قۆناغە خەرج دەکرێت و چاوەرێی خەرجکردنی بودجەیەکی دیکەین بۆ ئەوەی قۆناغی دیکەی نۆژەنکردنەوەی ئەنجام بدەن، کە بە شێوازێکی زۆر باش نۆژەن دەکرێتەوە و لە 32 ژوور پێک دێت و پلانمان هەیە دوای نۆژەنکردنەوە بکرێتە شوێنێکی گەشتیاری.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار