٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای مووسڵ بۆ بەردەڕەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک ئاشکرای کرد، دەست بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای مووسڵ بۆ مەندان دەکرێت کە ڕێگایەکی زۆر گرنگ و ستراتیژییە و خزمەتێکی باشی ناوچەکە دەکات.

بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک، غەزوان داودی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیار دراوە دەست بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای مووسڵ بۆ بەردەڕەش بکرێت کە ڕێگایەکی گرنگ و ستراتیژییە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە و ئێستا دراوەتە کۆمپانیا وجلەم ڕۆژانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، کە لە مووسڵ تا مەندان دەست پێ دەکات.''

غەزوان داودی گوتیشی: بودجەی بۆ دابین کراوە و ڕێگاکە بە شێوەیەکی باش نۆژەن دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتیان.

ئەندازیار موحسن میرانی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە کە ئەو ڕێگایە نۆژەن کرایەوە پلانمان هەیە لە مەندان تا دەگاتە بەردەڕەش نۆژەنی بکەینەوە، کە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای مووسڵ تا مەندان دەستی پێ کرد .

ڕێگای مووسڵ بۆ بەردەڕەش 28کم دەبێت، کە دوو ملیار و 800 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، بۆ ئەوەی نۆژەن بکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار