مەسروور بارزانی: 61 ساڵە جەنابی سەرۆک بارزانی لە رێگەی رزگاری و ئازادیخوازی کوردستان پێشمەرگەیە

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، لە یادی 61 ساڵەی بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە پێشمەرگە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت: لەم رۆژەدا داواکارم خوای گەورە تەمەن درێژی بکات و ئێمەش لە ئاست متمانەی جەنابی سەرۆک بین.
لە پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "ئەمڕۆ 61 ساڵە جەنابی سەرۆک بارزانی لە رێگەی رزگاری و ئازادیخوازی کوردستان پێشمەرگەیە. پیرۆزبایی لە جەنابیان و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەم. لەم رۆژەدا داواکارم خوای گەورە تەمەن درێژی بکات و ئێمەش لە ئاست متمانەی جەنابی سەرۆک بین".
سەرۆک مەسعود بارزانی، له 20ی ئایاری ساڵی 1962 وه‌كو بچووكترین پێشمه‌رگه له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلوولدا كردووە، له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا سه‌ركردایه‌تی و رۆڵی باڵای له نووسینه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و داستانی مێژوویی و به‌ناوبانگی كوردستاندا هه‌بووه.




