٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆکیەکان ئەو رۆژە بەرز دەنرخێنن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بڕیارە ئەمساڵیش نۆیەمین کەرنەڤاڵی بە پارێزگابوونی دھۆک بەڕێوەبچێت و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری دھۆکیش دەڵێ، چەندین چالاکی بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن.

حەسەن فەتاح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە رۆژی ٢٧ی گوڵان بەبۆنەی ٥٤ ساڵەی بەپارێزگابوونی دھۆک بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری دھۆک بە ھاوکاری پارێزگاری دھۆک کەرنەڤاڵی بە پارێزگابوونی دھۆک بەڕێوەببات و ساڵانە بەبۆنەی بە پارێزگابوونی دھۆک کەرنەڤاڵەکە رێکدەخرێت و تێیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن".

حەسەن فەتاح ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "کەرنەڤاڵی بە پارێزگابوونی دھۆک بە بەشداری ھەموو فەرمانگە پەیوەندارەکان بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەمساڵیش چەندین چالاکی ھونەری جۆراوجۆر ئامادەکراون و دھۆکیەکان ئەو رۆژە بەرز دەنرخێنن، چونکە بڕیاری بە پارێزگابوونی دھۆک بڕیارێکی گرینگە بۆ مێژووی دھۆک".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار