٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سەبری بۆ KDP: وادەی دەنگدان له‌سه‌ر پڕۆژە یاسایی بوودجە ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق بدرێت.

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجامبدات و تێیدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق بدات، تا ئەوکاتیش کارەکانی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی تەواو دەبن و ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان".

دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: "لە لیژنەی دارایی ھێشتا دەنگ لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان نەدراوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە یەکلایی بکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت".

بڕیاربوو ھەفتەی رابردوو دەنگ لەبارەی پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق بدرێت، بەڵام بۆ ئەم ھەفتەیە دواخرا.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار