٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی 61 ساڵەی پێشمەرگایەتیی سەرۆك مەسعوود بارزانی، بارەگای بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، خەبات و پێشمەرگەبوونی سەرۆك چرا و ڕووناكی ئێستا و ئایندەمانە.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه‌: شەست و یەک ساڵ پێشمەرگەبوون و تێکۆشان، شەست و یەک ساڵ کۆڵنەدان و خۆنەچەماندن،ئەمڕۆ شەست و یەک ساڵە سەرۆک بارزانی خۆی بۆ کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کردووە.

باره‌گای بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"خەبات و پێشمەرگەبوونی سەرۆک چرا و ڕووناکی ئێستا و ئایندەمانە، شەست و یەک ساڵەی شانازی و پێشمەرگەبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک".

61 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، سەرۆک مەسعود بارزانی بووەتە پێشمەرگە.

سەرۆک بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: گەورەترین باوەڕنامە بۆ من پێشمەرگایەتییە، پێشمەرگایەتی خۆم بە هیچ پلە و پۆستێک نادەم.

هەواڵی پەیوەندیدار