سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق ده‌کات

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2023/5/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى موحسن ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو عه‌بدولئیلاهـ موحسن ئه‌لعه‌للاق – ی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى خواست یه‌زدانی مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز پازێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا، ده‌ربڕى.




