٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی ئاشووری جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بزوتنەوەی ئاشووری کرد و، لەسەر چەند پرسێکی سیاسیی و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد، هاوکات جەختیشیان لەسەر پاراستنی مافی پێکهاتەکان کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، لە چوارچێوەی سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەکان، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە، د.پشتیوان سادق و عەلی حسێن و جەعفەر ئیمنکی، سەردانی بزوتنەوەی ئاشوورییان کرد و، لەلایەن یونادم یوسف کەنا، سکرتێری پارتەکەوە پێشوازییان لێکرا.

جێی باسە، لە میانەی سەردانەکەدا، وێڕای تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و، پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، جەختیش لەسەر یەکڕیزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکان و، پاراستنی مافی پێکهاتەکان کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار