٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و، لەسەر چەند پرسێکی سیاسیی و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ هەینی، لە چوارچێوەی سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەکان، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە، د.پشتیوان سادق و عەلی حسێن و جەعفەر ئیمنکی، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و، لەلایەن مەکتەبی سیاسیی حزبەکەوە پێشوازییان لێکرا.

جێی باسە، لە میانەی سەردانەکەدا، وێڕای تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، جەختیش لەسەر یەکڕیزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار