٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حزبی شیوعی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد و، لەسەر چەند پرسێکی سیاسیی و هەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ هەینی، بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە، د.پشتیوان سادق و عەلی حسێن و جەعفەر ئیمنکی، سەردانی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد و، لەلایەن کاوە مەحمود و مەکتەبی سیاسیی حزبەوە پێشوازییان لێکرا.

جێی باسە، لە میانەی سەردانەکەدا، بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و هەڵبژاردن، تاوتوێ کران، هاوکات جەختیش لەسەر یەکڕیزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار