بە هەوڵی جێگری پارێزگاری مووسڵ ڕێگایەکی گرنگ لە سنووری قەزای شێخان دروست دەکرێت

vمووسڵ -KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ ئاشکرای کرد، دوای هەوڵدانمان توانرا ڕەزامەندی وەربگرین بۆ دروستکردنی ڕێگای دووسایدی بەدریە بۆ باعدرێ لە سنووری قەزای شێخان، لەبەر ئەوەی هاتوچۆیەکی زۆر بەو ڕێگایەدا دەکرێت و ڕووداوی زۆری هاتوچۆشی لێ دروست دەبوو.
سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەهۆی زۆریی ڕووداوی هاتوچۆ توانیمان ڕەزامەندی وەرگرین بۆ دروستکردنی دووسایدی ڕێگای بەدریە بۆ باعدرێ لە سنووری شێخان، بۆیە دەست بە دروستکردنی ڕێگاکە کراوە.''
سیروان ڕۆژبەیانی گوتیشی: ''رێگایەکە 21کم و 69 مەتر دەبێت و ڕێگا کۆنەکەش یەکسایدە چاک دەکرێتەوە و بودجەکەشی 31 ملیار دینارە، بۆیە سەردانی مەیدانیمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی کارەکان بین.''
گوتیشی: ''بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە کە بەتەواوی بوونی ئەو ڕێگایە خزمەتێکی باشی دەڤەرەکە دەکات.''
بڵند ئیبراهیم




