٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دروستدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی ئایاری 2023، بەردی بناخەی وێستگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دادەنرێت و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دەبێتە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق".

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی تەمەنیدا چەندین هەنگاوی گەورەی بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی وزەی سووتێنەری وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەڵگرتووە.

توانای بەرهەمهێنانی ئەو وێستگەیە، 25 مێگاوات کارەبایە و ژمارەیەکی زۆر پەنەڵ لەخۆ دەگرێت و دەکەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری هەولێر. وێستگەکە ژینگەدۆستە و ئەو کارەبایەی بەرهەمیدەهێنێت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە.

"ئێستا 20٪ بۆ 30٪ـی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان لە وزەی خۆرە" و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت ڕێژەکەی بەرزتر بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ دەکات.

گوژمەی پڕۆژەکە 100 ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەکەی 590 دۆنم زەوییە و لە ماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو دەکرێت و هەوڵدەدەن بەزوویی دروستبکرێت.

لە هەرێمی کوردستان، "دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بەخۆر هەیە"، کە توانای بەرهەمهێنانی 3 مێگاوات کارەبایان هەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت بڕیاریداوە وێستەگەیەکی بەرهەمهێانی کارەبا "بە گوژمەی 235 ملیار دینار و توانای بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا" لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار