سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركیا، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى)یه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیادا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیدا بۆ خواست.
بەرێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ڕێكوپێكى و ئارامیى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له ده‌نگداندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان بڕوا و گه‌شبینیى خۆى به سه‌ركه‌وتنى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیادا نیشان دا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى به‌ڕێزیانى به گرنگ و پێویست بۆ گه‌لى توركیا و ئێستا و قۆناغى داهاتوو له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سوپاس و پێزانینى خۆى و ئاك پارتى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.




