٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلى حوسێن: لایەنە کوردستانى و عێراقییەکان بە ئیجابى دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک بارزانی هەڵدەسەنگێنن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -KDP.info- ئەندامێکى مەکتەبى سیاسیی پارتى دەڵێ ، یەکێتى و تەواوى هێز و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و عێراق بە ئیجابى هەڵسەنگاندیان بۆ پەیامەکەى سەرۆک بارزانى هەڵدەسەنگێنن، کۆبوونەوەیەکى باشمان لەگەڵ یەکێتى کردووە و کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو حزبەکانى تریش دەکەین.

عەلى حوسێن، ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى  مەکتەبى ڕێکخستنى سلێمانى – هەڵەبجە – ڕاپەڕینی_ پارتى، بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "دواى دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک بارزانى، پەیامێکى گرنگ بوو لەسەر ئاستى هێز و لایەنە سیاسییەکانى ناوخۆ و عێراقى و نێودەوڵەتى بە ئیجابى وەرگیرا، پاشان کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسیی پارتى و یەکێتى بەدوادا هات، کۆبوونەوەیەکى باش و ئیجابی بوو برادەرانى یەکێتى دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک بارزانییان بە ئیجابى هەڵسەنگاند، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا دەزگاى هەڵبژاردنى هەردوو حزب کۆ ببنەوە تاکوو ڕاپۆرتی ئامادە بکەن لەسەر ئەو تێبینیانەى لە پێشتر ئاماددەسازى بکەن بۆ کۆبوونەوەى داهاتوو بڕیارى کۆتایی لەسەر هەڵبژاردن بدرێت."

عەلى حوسێن گوتیشى: "ئەوەى پەیوەستە بە پەرلەمانەوە هەموارى یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنە کە جێبەجێ بکرێت لە ماوەیەکى نزیکدا."

حوسێن گوتى: "لەم قۆناخەدا وەک پارتى سەردانى هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەین، پێویستیش بوو لەگەڵ یەکێتى شاندى هاوبەشمان هەبێت بۆ لاى لایەنە سیاسییەکان، بەیانى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتى کۆ دەبنەوە."

زیاتر گوتى: "هەموو لایەنە سیاسییەکان پەیامەکەى سەرۆک بارزانیان بە ئیجابى وەرگرتووە، دەستپێشخەرییەکە لە کاتى خۆى و لە ڕۆژێکى مێژوویى بوو کە کردنەوەى یادگەى نیشتمانیى بارزانى بوو، پێگەى سەرۆک بارزانى لەلایەن لایەنە کوردستانى و عێراقییەکانەوە حساب بۆکراوە و بەرپرسیارەتییەکەى ئەوەى لێ دەخوازرێت کە پشتیوانیى پڕۆسەى سیاسى بکات و هاوکارى لایەنە سیاسییەکان بێت بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە سیاسییە، کۆبوونەوەکانى پارتى و یەکێتى بەردەوام دەبن، پێویستە زوو زوو یەکترى ببینین، تاکوو کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین."

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار