٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوانەی پرۆژەی گەشتیارییان هەبێت قەرزیان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەرپرسێکی دەستەی گەشتوگوزار ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە قەرزی بچووک و مامناوەند بەو کەسانە دەدرێت کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی گەشتیاری توانای ماددیان نییە و دەڵێت، دەرچووانی گەشتیاری و ھەموو بوارەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووانی گەشتیاری و دەرچووانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەگشتی پرۆژەیەک ھەیە بۆ پێدانی قەرزی بچووک و مامناوەند بەو کەسانەی دەیانەوێ پرۆژەی گەشتیارییان هەبێت و توانای مادییان نییە، قەرزەکەش بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەبێت.''

بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن گوتیشی: "قەرزەکە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دابین دەکرێت و دوای چەندین کۆبوونەوە دەستەی گەشتوگوزار تا بزانین تا چەند وەرگرتنی قەرزەکە دەبێتە ھاوکارییەک بۆ گەنجان و دەرچووانی ھەرێمی کوردستان ئێمە لای خۆمانەوە بڕیارمان دا ھاوکار بین.''

سیروان تۆفیق ڕوونیشی کردەوە: "ھێشتا بڕی قەرزەکە دیار نییە، بەڵکوو دەکەوێتە سەر ئەو پرۆژەیەی پێشکەش دەکرێت، ئێمە لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمەوە لە بەغدا نووسراومان کردووە بۆ بانکی ناوەندیی عێراق، تا ڕێنمایی دەر بکرێت دەربارەی چۆنیەتیی پێدانی قەرزەکە و لەگەڵ بانکی ناوەندی دەگەینە ڕێککەوتن.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار