٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێواز فایەق: دەبێت هەموو هێزە سیاسییەکان ئامادەبن بگەین بەیەک

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دەڵێت، هیچ شتێک لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان گەورەتر نییە و دەبێت هەمووان هەوڵ بدەن هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

رێواز فایەق لە لێدوانێکیدا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، هیودارن ئەم چەند ماددە کەمەی یاسای هەڵبژاردن ماوە لەسەری رێکبکەون.

گوتیشی: دەبێت هەموو لایەنەکان هەوڵبدەین هەڵبژاردن لە کات و وادەی دیاریکراویدا ئەنجامبدرێت، چونکە هیچ شتێک لەبەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان گەورەتر نییە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەختی کردەوە لەوەی، دەبێت هەموو هێزە سیاسییەکان ئامادەبن، هەندێک سازش لە دواکارییەکانی خۆیان بکەن، بۆئەوەی لە خاڵێکدا بگەین بەیەک.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/5/2023، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئەنجام دەدات.

بە گوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لەدانیشتنی ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت و دەنگدان لەسەر داوکاری دەستلەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێک دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار