٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەرزی دروێنەی گەنم لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، وەرزی دروێنە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە و ئامادەکاریی تەواویش کراوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

هیوا عەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''وەرزی دروێنە لە هەرێمی کوردستان لە هەموو ناوچەکان دەستی پێ کردووە، وەکوو هەولێر و گەرمیان و سلێمانی و مەخموور و لەو ناوچانەی ماویشن دەست پێ دەکات و ڕێکارەکانیش تەواو گیراونەتە بەر بۆ وەرگرتنی گەنم کە هەمان ڕێکاری ساڵی ڕابردووە و وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە.''

هیوا عەلی گوتیشی: ''ئەمساڵ سەرجەم گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت و نرخەکەشی بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینارە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی باشبوونی کەشوهەوا بەرهەم باشتر دەبێت.''

بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی عێراقیش ئەمساڵ دوای ڕادەستکردنی گەنم لەلایەن جووتیاران دوای دوو هەفتە پارەی گەنمی خۆیان وەردەگرن .

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار