ده‌ستپێشخه‌ریی نوێی پارتی و یه‌كێتی بۆ دۆخه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت
__2023_05_16_h16m21s20__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیان كردووه به دانانی نه‌خشه‌ڕێگای سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان. ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كورستان گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و خاڵانه‌ی كه له یه‌كتره‌وه نزیكن و ئه‌وانه‌شی له یه‌كتره‌وه دوورن، ده‌خاته ڕوو.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له بایكۆتی تیمی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دروستبوونی گرژیی ڕاگه‌یاندنی له نێوان هه‌ردوو حزب دواجار له 8ی 5ی 2023 كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی، جێگیری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڕێوه چوو. ئه‌و كۆبوونه‌وەیە کە شێوه‌ی خوانێك بوو، دۆخه‌كه‌ی ئاسایی كرده‌وه و دواتریش یه‌كێتیی نیشتمانی له یه‌كشەممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد، له سه‌روبه‌ندی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌رۆكی بارزانی له ڕێوڕەسمی مه‌زارگه‌ی بارزان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرد و ڕایگه‌یاند: تا پێش 18ی مانگ هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان كۆ ببنه‌وه و كۆتایی به‌م گرژییه بهێنن كه هه‌یه و هیچ لایه‌نێك سوود له‌م گرژییانه وه‌رناگرێت.
ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی هه‌نگاوی گرنگی به‌دوای خۆیدا هێنا، ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پشتیوانی‌یان لێ كرد، ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌ی باڵای یه‌كێتی و پارتی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو، دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بڵاو كرایه‌وه، له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پەسەندکردنی پرۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەى تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمە و هەردوو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیوانیی لێ دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدان و پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لە وادەی خۆی و لەمساڵدا .
شوان زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی گرنگ بوو، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو دانیشتن و گفتوگۆ نه‌مابوو، گرفته‌كان هێنرابوونه سه‌ر ڕاگه‌یاندن كه ئه‌وه‌ش خزمه‌تی دۆخه‌كه ناكات دوای ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌نگاوی كرده‌یی نا و شاندی دروست كرد بۆ سه‌ردانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی خه‌مخۆرانه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بوو، ده‌ركه‌وتووه كه به ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست ناده‌ین و خزمه‌تی زیاتر ده‌كه‌ین، ئه‌و خاڵانه‌ی كه ناكۆكن له نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر دوو ئاستن، ڕه‌نگه به‌شێكیان په‌یوه‌ندیی به تیمی هه‌ردوولاوه هه‌بێت له‌ناو حكوومه‌ت كه ئه‌وه‌ی به‌لای پارتییه‌وه گرنگ بوو ده‌بێت ئه‌م پرسه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، به‌شێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیی به بابه‌تی سیاسییه‌وه هه‌یه، وه‌ك بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی دۆخه‌كه و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و پرسی به‌غدا، ئه‌مانه ورده‌كاری ده‌وێت و به‌دروستكردنی لێژنه و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌توانرێت بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی پارتی بۆ دۆخه‌كه شوان زراری ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی برایه‌تی و ته‌بایی له ماڵی كوردستان هه‌بێت، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆك بارزانی گرنگ بوو، بابه‌تی دیكه‌شی به‌دوادا هات بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژادنه‌كان كه ده‌بێت له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و بابه‌تی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیشاره‌ی پێ داوه، هه‌موو ڕێكاره قانوونییه‌كانی ته‌واو بووه، هه‌روه‌ها پرسی تیرۆركردنی هاوكار جاف و كه‌یسی به‌رێوه‌بردنی ئیداره‌ی كوردستان به‌تایبه‌ت له ڕووی پرسی مووچه و بودجه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت لێکگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنیان له‌سەر بكرێت.
هاوكات جه‌مال حه‌وێز هه‌روتی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاوێكی باش بوو، ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌ی ده‌وێت كورد به یه‌كه‌وه ته‌با بن و ئه‌گه‌ر به یه‌كه‌وه نه‌بین زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕان ده‌كه‌ین كه دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه و ئەم شەڕی ڕاگه‌یاندنه نه‌مێنێت، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی گرنگ بوو، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌م ناكۆكییانه‌وه خه‌ریك بوو دوژمنان ده‌هاتنه ژووره‌وه و هیوادارم ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن، چونكه بیروبۆچوونه‌كانیان ئه‌وه‌نده جیاواز نین كه نه‌توانن كۆبوونه‌وه بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌شوهه‌وا خراپه‌ی پێشووتر نه‌مێنێت و پێكه‌وه حوكمڕانیی كوردستان بكه‌ین و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشته‌وایی گرنگ بوو و گه‌لی كوردستانیش ئه‌وه‌ی لێمان ده‌خوازێت و پارتی و یه‌كێتی هیچ كامیان ناتوانن به‌بێ ئه‌وی دیكه كار بكه‌ن، یان ئیداره بكه‌ن، به‌ڵام به هه‌ردووكیانه‌وه ده‌توانن شتی باش بكه‌ن.




