٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندراوی کۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی

سەرچاوە: KDP.info

دوای دەستپێشخەریەکەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی کە رۆژی 11 ی 5ی 2023 لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خستیە ڕوو ، ئەمرۆ  16 ی 5ی 2023  هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبونەوە .
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، هەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کە لەکاتی پێویستداهات، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی  دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت  بۆ بەپیرەوەچوونی ئەو دەستپێشخەرییە و ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە  و لاپەرەیەکی  نوێ لە کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە.

هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پەسەندکردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەى  تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی  نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی  بە تەواوی پشتیوانی  لێ دەکەن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی و پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی  پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆی لەمساڵدا .

هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموولایەک هاوکاربن لەبەردەوامی  کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی ڕابووردوو .
هەردوو لا بڕیارماندا وەک  یەک تیم کار بکەین و  زنجیرەیەک کۆبونەوەی دیکەش  ئەنجامبدرێ  بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبونەوەی  ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە .

هەواڵی پەیوەندیدار