٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بۆ KDP: گەشتە ئاسمانیەکانمان زیاد دەکه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی، ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ زیادکردنی گەشتە ئاسمانیەکان و لە ئێستادا رۆژانە 60 گەشتمان ھەیە و چاوەڕێ دەکەین خشتەی گەشتەکان لەبەغدا بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەست بەزیادکردنیان بکرێت، ھاوکات ساڵانە نزیکەی 95 گەشت لە رۆژێکدا ئەنجام دەدرێت.

ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتان زیاد دەکرێت و ئێمە داواکاری پێشکەش دەکەین و دواتریش خشتەی گەشتەکانمان لەبەغدا بۆ دەگەڕێتەوە و گەشتەکان زیاد دەبن، کە لەئێستادا ئێمە زیاتر لە 60 گەشتی ئاسمانیمان لەگەڵ وڵاتان ھەیە".

ئەحمەد ھوشیار گوتیشی: "ساڵانە لەو کاتانە گەشتەکانی ئێمە لەگەڵ وڵاتان زیاد دەکەن و گەشتەکان رۆژانە تا 95 گەشت زیاد دەبن، بۆیە تەواوی ئامادەکاریمان کردووە وەکو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ئەوەی دەست بەزیادکردنی گەشتەکانی خۆمان بکەین لەگەڵ وڵاتان".

ھوشیار باسی لەوەشکرد: "بەردەوام وەکو فڕۆکەخانەی ھەولێر ھەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی گەشتی ئاسمانی لەگەڵ وڵاتان فراوانتر بکەین و لەگەڵ وڵاتی تازە گەشتی ئاسمانی دەست پێبکەن، بۆ ئەو مەبەستەش کاری بەردەوام دەکەین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار