د. سانع شه‌ریف: گرووپه چه‌كداره‌كان له کەرکووک هۆكاری سه‌ره‌كیی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤن

سۆران -KDP.info- پسپۆڕێكی یاسایی‌ی زانكۆی سۆران ڕوونی ده‌كاته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له عێراق جگه له گرووپه تیرۆریستییه‌كان، گرووپه میلیشیایییه‌كان بوون و ئه‌و گرووپانه له هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان زۆرترین پێشێلكاریی مافی مرۆڤ هه‌بووه و ئه‌م پرسه له‌ناو کەرکووک زۆر به زه‌قی دیاره و هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه زۆر جار خودی حكوومه‌تی لۆكاڵیی کەرکووک زه‌مینه‌خۆشکه‌ری ئه‌و پێشێلكارییانه بووه و ئه‌و پێشێلكارییانه هه‌م ڕه‌هه‌ندی ئه‌منییان هه‌بووه هه‌م مرۆیی و سیاسی.
دكتۆر سانع شه‌ریف، مامۆستای زانكۆ له كۆلێجی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی سۆران، سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و کەرکووک به نموونه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "دیاره مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و مافانه‌ن كه بۆ پاراستنی هاووڵاتیانه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م بابه‌ته لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مێژه گرنگیی خۆیه هه‌یه، بۆیه بنەمایەکی یاسایی‌یان بۆ ئه‌م بنه‌مایانه داناوه، به‌تایبه‌تی دوای دامه‌زرانی یوئێن له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م مافه‌كانی مرۆڤ چوارچێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و بووه بنەمایەک بۆ ئه‌و مافانه و ده‌بێ بپارێزرێن و نابێ پێشێل بكرێن.''
د. سانع گوتیشی: "ئێمه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كه‌یسێكمان هه‌یه كه ئه‌ویش كه‌یسی کەرکووکه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراقدا، ئێمه به شێوه‌یه‌كی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر كردووه به‌و پرسیاره‌ی كه ئایا دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له کەرکووک چۆنه؟ دیاره له ده‌ستووری عێراقدا به‌پێی مادده‌كانی 2 و 3 و 4 و 5 جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و مافانه كراوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌م لە چوارچێوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه و هه‌م لە چوارچێوه ده‌ستوورییه‌كه‌ی عێراقدا و به پێی پێداچوونه‌وه‌ی قۆناغه‌كان ئه‌گه‌ر به خێرایی سه‌یری بكه‌ین ده‌بینین كه له‌و كاته‌وه كه باره‌گای یوئێن له دوای 2003 داده‌مه‌زرێ و چاودێریی هه‌بووه به‌سه‌ر دۆخی ناوخۆیی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، ئێمه بەزه‌قی پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بینین و باسی ده‌كرێ، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌قێنرایه‌وه له عێراق له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه و ئه‌م پرۆسه‌ی تیرۆر و پێشێلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ په‌ره‌ی سه‌ند زیاتر تا ئه‌وه‌ی كه له 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێشێلكاریی زۆر زه‌ق ئه‌نجام درا تا ئاستی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی و له‌ناو کەرکووکیش ئه‌م دۆخه هه‌بوو له ڕووی پێشێلكاریی مرۆیی و له لایه‌نی ئه‌منییه‌وه، كه له‌و بارودۆخه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر ناچار بوون کەرکووک جێ بهێڵن، خه‌ڵكێكی زۆر مافی خوێندن و كاركردنیان لێ زه‌وت بوو، ئه‌مه جگه له هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان و دواتر گرووپه میلیشیاییه‌كان هاوكات حكوومه‌تی فیدراڵییش توانای به‌رگری له هاووڵاتیانی کەرکووکی نه‌بووه، چونكه ئه‌م گرووپه چه‌كدارانه زۆر جار له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه ته‌حه‌كوم به هه‌ڵسوكه‌وتیانه‌وه كراوه و ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵیدا زاڵ بوون وه‌ك زۆرینه‌ی لقه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی جووڵه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بكات، ئه‌م گرووپانه‌ی هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ له کەرکووک، جگه لەو گرووپه میلیشیایییانەی له عێراقن، ئه‌وه گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك نه‌قشبه‌ندی و داعش هه‌ڕه‌شه‌ی جددی بوون بۆ سه‌ر خه‌ڵكی کەرکووک و ئه‌م بارودۆخه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه جیاكاری دروست ببێت له نێوان نه‌ته‌وه‌كان و له‌م دۆخه‌شدا كورده‌كان زیاتر كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه، ته‌نانه‌ت خودی ده‌زگای فه‌رمی كه حكوومه‌تی خۆجێی کەرکووکه جیاكاری كردووه و كوردی په‌ر‌اوێز خستووه و مافی كاركردن و خوێندن و دامه‌زراندنی له كورد تا ئاستێكی دیار زه‌وت كردووه، به‌تایبه‌تی دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و ڕفاندن به‌پێی ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌كان زۆر زیادی كردووە.''
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: "ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زۆرترین كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له کەرکووک كه ئه‌م ڕووداوانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه گرووپی میلیشیاییی جۆراوجۆر هاتنه ناو کەرکووک و خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بوون و كۆچی ناچارییان كرد و ئیشیان له ده‌ست دا و مه‌ترسیی ئه‌منی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بوو، هه‌ر له‌و به‌ستێنه‌دا بابه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕینیش که‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێمه ئازادیی ڕاده‌ربڕین له کەرکووک بە زه‌قی پێشێل كراوه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه له دوای 16ی ئه‌كتۆبه‌ر، زۆر جار پارتێكی سیاسی نه‌یتوانیوه بانگه‌شه‌ی سیاسیی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه ڕێكکه‌وتنی نه‌بووبێت كه ئه‌مه پێشێلكردنی زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پارتێكی سیاسی نه‌یانتوانیوه دروشمێكی سروشتی و سیاسی كه نیشانه‌ی ته‌عبیری ئیراده‌ی سیاسیی خۆی بێت بنووسێ، یان به‌كاری بهێنێ، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه بووه كه له‌سه‌ری هه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌م گرووپه چه‌كدارانه‌وه، هه‌روه‌ها جیاكاریی زۆر ده‌كرێت له نێوان پێكهاته‌ی كورد، به‌تایبه‌تی و كورد له کەرکووک سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی قورسی له‌سه‌ره و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و پێشێلكارییانه به‌پێی توێژیه‌وه بوونی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌یه له کەرکووک كه به‌شێكیان په‌یوه‌ستن به حكوومه‌ت و به‌شه‌كه‌ی تریشیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تن و توانایان له دامه‌زراوه یاساییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی زیاتره له‌ناو کەرکووک و هه‌ڵسوكه‌وت و جووڵه‌كانیان به ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسایه.''
سه‌ڵاح جه‌لال




